کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
قەیومى وان دار و درەختەکانی سەوزترین شەقامى ئەو شارەى تاڵانکرد
قەیومی تاڵانکەر کە بە زۆر داسەپێندرابوو بەسەر گەلی وان‌دا و لەجێی هاوسەرۆک شارەوانیى دەبەپە دانرابوو، بە پاساوی دروستکردنی ڕیگاوبان، هەزاران دار و درەختی بڕییەوە. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی بڵاوکردەوە کە لە سەلماس شەهید بوو
هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' ناسنامەی گەریلایەکی خۆیان بە ناوی دڵشێر مزگین ئاشکرا کرد کە لە هێرشێکی هێزەکانی ئێران‌دا لە ١٩ی حوزەیران / ٢٩ى جۆزەردان دا لە سەلماس شەهید بوو بوو. -
قەندیل بۆ داگیرکەران نابێت
ئەندامی تەڤگەری گەنجانی نیشتیمانپەروەر سیروان ڕاپەڕین لەسەر چالاکیی قەڵغانی زیندوو لە قەندیل وتی "قەندیل هیچ کات نابێتە هی داگیرکەران". -
لە جولەمێرگ ٣٠ ڕۆژ قەدەغەی ڕاگەێندرا
والی جولەمێرگ لە ناوشاردا بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ڕاگەیاندنی چاپەمەنی، دانانی چادر، دانانی ستاند، چالاکی گردبونەوە وهەموو جۆرە چالاکییەکی قەدەغە کردووە. -
دادگای ئێران دوو ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانێکی سیاسی ڕۆژهەڵاتدا سەپاند
ئیقبال قوبادی، هاوڵاتییەکی شاری کامێران-ی سەربە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن دادگای شۆڕسی سنەوە بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادرا. -
هەپەگە: لە جولەمێریگ ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
گەریلاکانی هەپەگە لە جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەنگەری سوپای دوژمن تێکشکا و ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. -
بڕیاری ئازادکردنی پەرلمانتارێکی هەدەپە دەرکرا
بە مەبەستی ئازادکردنی پەرلمانتاری هەدەپە-ی جولەمێرگ لەیلا گیوڤەن کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە دەستگیرکراوە، سەردان ئەنجامدرا. سەردانەکە قەبووڵکرا وبڕیاری ئازادکردنی لەیلا گۆڤەن دەرکرا. -
ناسنامه‌ی ٥ شه‌هیدی دێرسم ئاشكرا كرا
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له دێرسمی باكووری كوردستان شه‌هید بوون. -
قه‌یتان: زیلان چالاكیی ژیانێكی نه‌مره
عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات چالاكییه‌كه‌ی زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی) چالاكیی ژیانێكی نه‌مره. -
پەژاک: سەرکەوتنی هەدەپە بەواتای کۆتایی هێنان بە فاشیزمی ئەردۆغانە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پەژاک بە بۆنەی سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا پیروزبایی لە هەموو گەلانی ئازادیخواز لە تورکیا دەکات. -
لە گەڤەر زرێپۆشێکی سوپای تورکیا هاووڵاتییەکی کردە ژێرەوە
لە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێریگ زرێپۆشێکی سوپای تورکیا خۆیدەکات بە ناوهاووڵاتیاندا و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٦ ساڵان دەکاتە ژێرەوە و بەسەختی برینداری دەکات. -
منداڵە بەرخۆدێرەکانی قەندیل
منداڵانی گوندی ماڤنا لە قەندیل دەڵێن: "وێنە و دیمەنمان تۆمار بکەن، ئێمە هێشتا لەسەر گوندی خۆمانین. ئێمە بە کەلوپەلە یارییەکانی خۆمان یاری دەکەین. لە دەوڵەتی تورکیاش ناترسین". -
دادگایکردنى منداڵە دەستگیرکراوەکانى نسێبین دەستیپێکرد
سێیەم دانیشتنى دادگایکردنى ئەو منداڵانەى نسێبین دەستیپێکرد، کە لە زینداندا دیلکراون. -
لە نسێبین ٥ کەس دەستگیرکران
رژێمى ئاکەپە – مەهەپە لە نسێبین ٥کەسى دەستیگرکرد، کە یەکێکیان ژنە. -
برینەکانیان بە ئیرادەى خۆیان ساڕ‌ێژ دەکەن
گەریلا سەما کاتێک دەستى راستى لە دەستدا هەوڵیدا دەستى چەپى شوێنى دەستە لە دەستچووەکەى بۆ پڕبکاتەوە و لەوەدا سەرکەوتوبوو. بە ئیرادە و ورە و باڵادەستیى دەروونى برینەکانى جەستە ساڕ‌ێژ دەبنەوە. -
داواى ئازادکردنی لەیلا گیوڤەن پاڵێوراوى سەرکەوتووی هەدەپە لە زیندان دەکرێت
لەیلا گیوڤەن پاڵێوراوى سەرکەوتووى هەدەپە، کە لە ئیستادا لە زیندادایە، لەلایەن پارێزەرەکەیەوە داوایەک بۆ ئازادکردنى پێشکەش بە دادگا کراوە. -
دەنگەکانى هەدەپە بۆ حیزبى وەتەن ئەژمار کراون
لە ٤ سندوقى دەنگدان لە شارى ئامەد ٥٥٢ دەنگى هەدەپە بۆ حیزبى وەتەن ئەژمار کراون. -
گەنجانى کەرکوک بەشداری قەڵغانى زیندووی قەندیل بوون
لە دژى داگیرکەریى دەوڵەتى تورکیا لە قەندیل چالاکیى قەڵغانى زیندوو بەڕێوە دەچێت. ئەمڕۆ لە شارى کەرکوکی باشوورى کوردستانەوە، دەیان گەنج بەشدارى چالاکیى قەڵغانى زیندوو بوون. -
ماوەى ١٩ رۆژە چالاکیى قەڵغانى زیندوو لە قەندیل بەردەوامە
چالاکیی قەلغانى زیندوو، کە لەلایەن گەنجانى باشووری کوردستانەوە لە قەندیل لە دژى هێرش و داگیرکەریى دەوڵەتى تورکیا بەڕێوەدەچێت، ماوەى ١٩ رۆژە بەردەوامە. -
سوپاى تورکیاى داگیرکەر گوندەکانى حەفتانین بۆردومان دەکات
سوپاى تورکیاى داگیرکەر دەورووبەرى گوندەکانى کەشان، ئۆرێ و کومرێ لە ناوچەى حەفتانین لە زاخۆ بە تۆپ و هاوەن بۆردومان دەکات. -
هەپەگە: لە گەڤەر ٨ سەربازى تورکیا کوژران
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، لە گەڤەر ٨ سەربازى سوپاى تورکیا کوژراون. هەروەها لە شاخێ کۆپتەرێکى تورکیا پێکراوە و لە بەدلیسیش سەربازێکى تر‌ى تورکیا کوژراوە. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی ئامێدیی بۆردمان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی شارۆچکەی ئامێدیی بۆردوومان دەکەن. -
په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په: داواكاریی سه‌ره‌كی گه‌له‌كه‌مان نه‌هێشتنی گۆشه‌گیرییه
سه‌مرا گوزه‌ل په‌رله‌مانتاری ئامه‌دی هه‌ده‌په ده‌ستنیشانی كرد كه له په‌رله‌مان داواكارییه‌كانی كورد ده‌خه‌نه‌ڕوو. گوتیشی: داواكاریی سه‌ره‌كیی گه‌له‌كه‌مان لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئازادیی ئه‌وه. -
ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت هه‌رێمی برادۆست له خه‌ڵكه‌كه‌ی چۆڵ بكات
زیادبوونی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ داگیركردنی هه‌رێمی برادۆست، كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتییانی سیڤیلی هه‌رێمه‌كه ده‌كات. سوپای توركیا ده‌یه‌وێت برادۆست له خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه چۆڵ بكات. -
گه‌لی باشوور: ئێمه شوێن و واری خۆمان ده‌پارێزین
گه‌لی باشووری كوردستان ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا قڕكردنی كوردانه و ئه‌گه‌ر قوربانییه‌كه‌ی گیانی ئێمه‌ش بێت، ئێمه شوێن و واری خۆمان ده‌پارێزین.