ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە) سەبارەت بە شەهیدان ئەم ڕاگەیەندراوەی بڵاو کردەوە:
"هەڤاڵانمان دەمهات فەراشین، جەسور سپیندارۆک، کەنداڵ ئاراس و ژیروان مەهاباد لە هێرشێکی دوژمندا لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە هەرێمی گارە شەهید بوون. ئێمە بە ڕێزدارییەوە یادی شەهیدانمان بەرز ڕادەگرین و جەخت دەکەینەوە کە درێژە بە هێڵی شەهیدانمان دەدەین.
هەڤاڵانمان دەمهات فەراشین، جەسور سپیندارۆک، کەنداڵ ئاراس و ژیروان مەهاباد کە کەوتبوونە بن کاریگەری تێکۆشانی بێوێنەی پارتیمان پەکەکە لە دژی سیاسەتی پاکتاوکاری، نکۆڵیکردن و لابردنی خاکی مەرگ کە بەسەر گەلی کورددا کرابوو، پەیوەندییان بە ڕیزەکانی گەریلاوە کرد، هەموو ساتێکی ژیانی خۆیان بۆ ئازادی گەلەکەمان بەخشی. ئەوان بە هەڤاڵیەتی دڵنزمیان، فیداکاری، ڕەنجدەرانە و ڕاستگۆیانە کاریگەریەکی قوڵیان لە ژیانی تێکۆشەراندا بەجێهێشت. بۆ جێبەجێکردنی پێویستیەکانی ژیانی شۆڕشگێڕانە هەوڵێکی بێوێنەیان نیشان دا. ئەوان ئەو ژیانە دەروێشانەیان کە لە خەسڵەتەکانی تێکۆشانی ئاپۆییە لە خۆیاندا بەرجەستە کرد و بۆ هەمیشە میراتێکی لەبیرنەکراوی تێکۆشانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت. لەسەر ئەم بنەمایە ڕایدەگەیەنین، یادی هەڤاڵانی شەهیدمان کە یادەوەری زۆر بەنرخ و ئەرکی شۆڕشگێڕانە و سەرچاوەی هێز و موراڵە بۆ ئێمە، بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەهێڵینەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە ئاڵای تێکۆشانی هەڤاڵانمان دەمهات، جەسور، کەنداڵ و ژیروان بەرز ڕادەگرین و بە سەرکەوتن دەیخەمڵێنین، سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای شەهیدانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەسەر هەڤاڵانی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناسناو: دەمهات فەراشین
ناو و ناسناو: ئوغور دانش
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک – باوک: فاتمە – حاجی
کات و شوێنی شەهید بوون:١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ گارە
******

ناسناو: جەسور سپیندارۆک
ناو و ناسناو: ڤەدات ئاجار
شوێنی لە دایکبوون: ئەدەنە
ناو دایک – باوک،: ئەمینە – سلێمان
کات و شوێنی شەهید بوون:١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ گارە
******

ناسناو: کەنداڵ ئاراس
ناو و ناسناو: جەناپ هۆپیکۆغڵو
شوێنی لەدایکبوون: ئەرزرۆم
ناو دایک – باوک: بەدریە – حاجی
کات و شوێنی شەهید بوون:١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ گارە
******

ناسناو: ژیروان مەهاباد
ناو و ناسناو: موعاویە کاکە
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
ناوی دایک – باوک: ڕوناک – کاکە
کات و شوێنی شەهید بوون:١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ گارە
*******