ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
وتاربێژێك دەیەوێت رێ لە چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ ستادیۆمەكان بگرێت
سەركۆتكردنی ئەو ژنانەی دەیانەوێت یاری تۆپی پێ"تۆپێن" تیمەكانی ئێران و لۆبنان لەشاری مەشهەدی ئێران تەماشا بكەن بەردەوامە. -
لەنیشابوری ئێران سێ ژنی گەنج دەستبەسەر دەكرێن
سێ ژنی گەنج بەهۆی هەڵپەڕكێ و شایی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بە بیانوی پێشێلکردنی نۆرمەكانی رژێم تاوانبار كران. -
لەئێراندا ئەوانەی ناسنامەی باری شارستانیان نییە، حسیابیان بۆ ناكرێت
لەماوەی سێ ساڵدا رێژەی هەژاری لەئێراندا سێ هێندە زیاتر بووە و ئەو كەسانەی ناسنامەی باری شارستانیان نیە، بەشی هەرە هەژاری كۆمەڵگەی ئێرانن. -
لە تەلئەڤیڤ هێرشی چەکداری: ٢ کەس کوژران و ٨ کەس بریندار بوون
لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ٢ کەس کوژران و ٨ کەسیش بریندار بوون. -
لە ماوەی ٥ ساڵدا لە عێراق ٥١٩ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی
بەپێی ئامارێکی یونسێف، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، ٥١٩ منداڵ لە عێراق بەهۆی مینەوە کوژراون، یان بەپێشکی جەستەیان لەدەستداوە. -
لە یەمەن ئاگربەستی كاتی راگەیەندرا و سعودییە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی راوەستاند
هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆكایەتیی سعودییە كە لەگەڵ حۆسییەكان لەیەمەندا لەشەڕدایە، رۆژی سێشەممە رایگەیاند، دوابەدوای پێشنیازی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاگربەست لەمانگی رەمەزاندا، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانی خۆی لە رۆژی چوارشەممەوە رادەوەستێنێت. -
دۆخی قەڕەباخی خواروو جارێکی دیکە ئاڵۆز بوو
هێزەکانی ئازەربایجان شەڕی ئۆکراینایان وەک دەرفەتێک بەکارهێنا و گوندێکی قەڕەباخی خواروویان داگیرکەر کە گوایە لە ژیر کۆنتڕۆڵی رووسیادایە. -
"بێ دەنگی بەرامبەر تورکیا، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ عێراق "
عەلی ئەلفاجی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن دەڵێت: " بێ دەنگی بەرامبەر بۆردومانەکانی تورکیا شەرمەزارییەکی گەورەیە بەنێوچەوانی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عیراقەوە". -
کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا
ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نەچوونە هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانەوە، كە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، بۆیە دانیشتنەكە لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە دواخرا. -
ئێران رێككەوتنی گازی سعودییە و كوێت بەنایاسایی دەزانێت
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رێككەوتنی سعودییەی عەرەبستان و كوێت بۆ پەرەپێدانی كێڵگەیەكی گازی هاوبەش بەنایاسایی دەزانێت. -
چوار هاوڵاتی بەلووچ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ئێران كۆژران و بریندار بوون
بەهۆی گولەبارانكردنی هاوڵاتیانی بەلووچەوە لەسەبزەوار، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی رژێمی ئێرانەوە كۆژراو و برینداربوونی لێكەوتەوە. -
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق شێوازەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرا دەکات
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕووندەكاتەوە دەدات و شێوازەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرا دەکات. -
مالیكی هەڵوێستی خوی نیشاندا
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا"نوری مالیكی"، رایگەیاند؛ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پەرلەمانی عێراق قەبوڵكراو نییە. -
تالیبان رێگەی نەدا جەژنی نەورۆز پیرۆز بكرێت
گروپە چەکدارییە توندڕەوەکەى تالیبان، کە دەستیان بەسەر حکومەت و خاکی ئەفغانستاندا گرتووە، پشووە گشتیەكانی رۆژانی نەورۆزی هەڵوەشاندەوە و ئەم جەژنەی لە "دژی یاسا و رێساكانی ئیسلام" ناساند و قەدەغەى کرد. -
وەزیری پێشووی ئیتلاعاتی ئێران بە نەخۆشی گیانی لە دەستدا
محەمەد محەمەدی رەی شەهری حاكم "دادوەری" دینی و یەكەمین وەزیری ئیلاعاتی رژێمی ئێران بە نەخۆشی گیانی لە دەستدا. ناوبراو یەكێك بووە لەو كەسانەی دەستی لە زۆرینەی لەسێدارەدانە سیاسیەكان دا هەبووە. -
ئێران؛ لهساڵێكدا نزیكهی ٢٨٠ كهس لهسێداره دراون
راپۆرتدهری تایبهتی نهتهوه یهكگرتووهكان رایگهیاند، لهساڵێكدا نزیكهی ٢٨٠ كهس له ئێران لهسێداره دراون، كه لهو ژمارهیه لانیكهم ٥٠ كهسیان كوردن. -
لە ئەدەنە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ١٠ کەس دەستگیرکران
لە ئەدەنە لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ١٠ کەس دەستگیرکران. -
ئاڵدار خەلیل: پێویستە هەموو کەسێک لەدژی پیلانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک هەڵوێستی روونی هەبێت
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە رایگەیاند، پێویستە لەبەرانبەر پیلانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک، گەلەکەمان خۆی ڕێکبخایەوە. پێویستە لەبەرانبەر داگیرکەری و هاوکاریکردنیی هەڵوێستێکی روون هەبێت. -
وەزیری دەرەوەی ئێران: بەلەبەرچاوگرتنی هێڵە سورەكانمان ئامادەی رێككەوتنین
عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دوو هێڵی سوری تاران لەدانۆستانە ئەتۆمیەكاندا لەبەرچاو گیراون، بەڵام دوو هێڵی سوری ترمان لەوانە، گەرەنتی بازرگانی تا ئێستاكە چارەسەر نەكراون. -
نیتانیاهو: ئەتۆمی بوونی ئێران مەترسیە بۆ سەر هەموو جیهان
سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئێسرائیل ئاماژەی بەهێرشی موشەكیی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر باڵیوزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەولێر كرد و رایگەیاند، بۆ ئەو جێ سەرسووڕمانە كە هێرشێكی بەمشێوە ئاشكرا لەدژی ئاسایشی ئەمریكا پێكدێت.... -
لیستی کۆتایی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیەندرا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە. -
'لەسێدارەدانی ٨١ کەس نیشانەی دڕندەیی رژێمی دیکتاتۆرە'
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (HRW) رایگەیاند، لە سعودیە، لەسێدارەدانی ٨١ کەس لە رۆژێکدا نیشانەی دڕندەیی ڕژێمێکی دیکتاتۆرە. -
ئێران: ئێدی كاتژمێر لەئێران ناگۆڕدرێت
بەگوێرەی راگەیاندنی پەرلەمانی"ئیرنا"، نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لەدانیشتنی كراوەی رۆژی سێ شەممە 14ی ئادار بەئەرێكردنی پرۆژە بڕیارێك، گۆڕانكاری كاتژمێری فەرمی ئێرانیان بەتاڵكردەوە. -
ماڵپەڕی وەزارەتی رۆشنبیری و هۆنەری ئێران هاک كرا
هەندێک لە سەرچاوە میدیاییەکان بڵاوینکردوەتەوە، ماڵپەڕی وەزارەتی رۆشنبیری و هونەری ئێران هاک کراوە. -
ئێران "فەرماندەیی سوپای ناوەكیی" دامەزراندووە
بەشێک میدیاکانی رژێمی ئێران بڵاویانکردەوە، لە ئێران "فەرماندەیی سوپای ناوەکی" دروستکراوە.