بە چەند مەراسیمێک یادی شەهیدانی ڕزگاری بەرز ڕاگیرا

ئەمڕۆلە ڕەقە بە مەراسیمی سەرەخۆشی، لە کۆبانی و قامیشلۆ بە یادکردنەوە، یادی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کرایەوە.

بە مەبەستی زیندوو ڕاگرتنی یادی شەهیدان، لە ڕەقە بە مەراسیمی سەرەخۆشی، لە کۆبانی بە بیرهێنانەوە و لە قامیشلۆ بە یادکردنەوە، ئەمڕۆ یادی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کرایەوە.

ڕەقە

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و دانیشتوانی کانتۆنی ڕەقە سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەڕڤانی قەسەدە شەهید عەزیز شێخ عەلی کرد، کە لە ١٩ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانییدا لە شاری حەسەکە شەهید بوو.

دربێسی

ڕێکخستنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ـی شاری دربێسی، لە ٢١هەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونیاندا، یادی شەهید شیلان کۆبانێ و چوار لە هاوڕێیانی کردەوە. لە مەراسیمەکەدا وتار پێشکەش کرا و تێیدا جەخت لەسەر بەردەوامبوون لەسە ڕێ و ڕێبازی شەهیدان دووپات کرایەوە. پاشان بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهیدان نیشان درا.

*لە ٢٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤دا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەیەدە، شیلان کۆبانێ (مەیسا باقی) و هاوڕێیانی؛ زەکەریا، جوان، فواد و جەمیل لە شاری موسڵی عێراق، لە پیلانگێڕییەکی هاوبەشی نێوان ڕژێمی بەعسی ڕووخاوی سووریا و دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.

قامیشلۆ

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە، بە مەراسیمێک یادی ٣٥٠ شەهیدی مانگەکانی ئەیلوول، تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی کردەوە. لە مەراسیمەکەدا وتار پێشکەش کرا و تێیدا جەخت لەسەر بەردەوامبوون لەسە ڕێ و ڕێبازی شەهیدان دووپات کرایەوە. پاشان بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهیدان نیشان درا.

مەراسیمەکان بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتاییان هات.