لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەژنی بەرخۆدانی نەتەوەیی پیرۆز کرا

دانیشتوانی شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە چالاکی جۆربەجۆری سەردانیکردنی گۆڕستانی شەهیدان و هەڵکردنی مۆم و گێڕانی ئاهەنگ 'جەژنی بەرخۆدانی نەتەوەیی'یان پیرۆز کرد.

دانیشتوانی شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین چالاکی جۆربەجۆری فراوانیان بۆ پیرۆزکردنی جەژنی بەرخۆدانی نەتەوەیی، ٤٧هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ئەنجامدا.

Roja Berxwedana Neteweyî li Bakur û Rojhilatê Sûriyeyê hate pîrozkirin

لە چالاکییەکانی پیرۆزکردنەکەدا، دانیشتوانی هەرێمەکە، ڕۆشتنە گۆڕستانی شەهیدان و بە داگیرساندنی مۆم لەسەر گۆڕەکانیان جەژنەکەیان لە شەهیدەکانیان پیرۆز کرد. هەروەها لە بەشێکی دیکەی چالاکی پیرۆزکردنەکەدا، گەل بە کەژاوەی ئۆتۆمبیل بە گەڕەک و شەقامەکاندا سووڕانەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵا و گۆرانی نەتەوەیی گۆڤەندیان گێڕا.

Roja Berxwedana Neteweyî li Bakur û Rojhilatê Sûriyeyê hate pîrozkirinRoja Berxwedana Neteweyî li Bakur û Rojhilatê Sûriyeyê hate pîrozkirin