چەکدارەکانی حکومەتی کاتی ڕێگەی تەبقا-سەلەمیەیان داخست
چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی سووریا ئەم بەیانییە ڕێگەی نێوان سەلەمیی بەرەو ناوەندی سووریا و کانتۆنی تەبقای هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان داخست.
چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی سووریا ئەم بەیانییە ڕێگەی نێوان سەلەمیی بەرەو ناوەندی سووریا و کانتۆنی تەبقای هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان داخست.
چەکدارەکانی حکومەتی کاتیی سووریا ئەم بەیانییە ڕێگەی سەلەمیە-تەبقا، کە ڕێگای سەرەکیی بەستنەوەی ناوچەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە بە ناوەندی سووریایە لە ڕێی ڕێگەکانی ئەسەریە و خەناسرەوە، داخست.
دوای ئەوەی ڕێگەی دێرحافر-حەلەب لە ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ـدا لەلایەن چەکدارەکانی حکومەتی کاتییەوە داخرا، شۆفێران ڕوویان لەم ڕێیە کرد.
دەیان ئۆتۆمبێل لە چاوەڕوانی کرانەوەی ڕێگەی شاری تەبقا لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەستاون. بەگوێرەی وتەی ئەو شۆفێرانەی لە دەروازەی تەبقا وەستاون، ڕێگەکە لەلایەن ئەندامەنی خاڵی پشکنینی چەکدارەکانی حکومەتی کاتییەوە لە ڕێی دانانی بەربەستەوە داخراوە.
شۆفێران بە پەیامنێرانیان ڕاگەیاندووە، کە سەدان ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر هێشتا چاوەڕێی خاڵەکانی پشکنینن، کە ڕێگەیان بدەن بڕۆن.
شایەنی باسە کە زۆربەی سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلانە خوێندکار و نەخۆشن.