چەند کۆبوونەوەیەک دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەنجامدرا

لە شارەکانی قامیشلۆ و گەرکی لەگی لە کانتۆنی جەزیرە دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ، کۆبوونەوە ئەنجامدرا؛ ئامادەبووان جەختیان کردەوە لەسەر درێژەدان بە تێکۆشان تا بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

پەیەدە بەبۆنەی ٢٧هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ کە ٩ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ ئەنجامدرا، لە ناوەندی کەلتوور و هونەری ئارام تیگران لە شاری ڕمێلانی سەر بە گەرکی لەگی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا، هەروەها لە گەڕەکی قەدور بەگ و گەڕەکی هیلالیەی قامیشلۆ دوو کۆبوونەوە ئەنجامدرا.

کۆبوونەوەکان بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد، لە کۆبوونەوەکەی گەرکی لەگی بەڕێوەبەر لە ئەنجوومەنی شاری گەرکی لەگی، ئیبراهیم حەسەن جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە تێکۆشان تا بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

گوتی: "پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە زیاتر لە دوو دەیە بە ئامانجی شکاندنی ئیرادەمان ئەنجامدرا، شکستی هێنا، فیکری ڕێبەرێتی بوو بە چرایەک بۆ هەموو گەلانی خوازیاری ئازادی و دیموکراسی".

لە کۆبوونەوەکانی قامیشلۆ، گوترا: "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان سەرەڕای زیندانیکردنی لە ئیمراڵی، پرۆژەیەکی فیکریی مەزنی لەپێناو ئاشتی و ئازادی خستەڕوو".

هەروەها دووپاتکرایەوە کە ئامانج لە پیلانگێڕییەکە شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد بوو، بەڵام شکستی هێنا و کورد بەهێزتر بوو.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکاندا جەختکرایەوە لەسەر فراوانکردنی تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.