دانیشتووانی تەل حەمیس سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهید فەرەج قەمەر کرد

دانیشتووانی شاری تەل حەمیس سەرەخۆشیان کرد لە بنەماڵەی شەڕڤانی قەسەدە، شەهید فەرەج قەمەر عید و بەڵێنیان دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.

دانیشتووانی تەل حەمیس و ئەندام و نوێنەری ڕێکخراوەکان و بنەماڵەی شەهیدان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕیش‌سپی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان بەشداربوون لە مەراسیمی سەرەخۆشی بۆ شەڕڤانی قەسەدە، شەهید فەرەج قەمەر (هاروون) کە لەبەردەم ماڵەکەیان لە گوندی خربەت موسای باشووری تەل حەمیس، دانرابوو.

شەڕڤان فەرەج قەمەر عید لە ٢٩ـی ئەیلوول لە بەرخۆدان دژی هێرشەکانی داعش لە گوندەواری دێرەزوو شەهیدبوو.

ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، بەیدا محەمەد گوتی: "بەڵێن دەدەین درێژە بە ڕێگە و تێکۆشانی بدەین".

فەرماندە لە ئەنجوومەنی سەربازیی تەل حەمیس، عەلی عەبدوڵا تیشکی خستەسەر تێکۆشانی شەهید فەرەج، بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێچکەی شەهیدان.

ئەندامی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) محەمەد کەماش گوتی: "کەس ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت. قەسەدە لەسەر ئەم خاکە دامەزراوە و لەپێناو ئەم خاکەدا هەزاران شەهیدی بەخشی".

باوکی شەهید، قەمەر عید گوتی: "بە شەهیدەکانمان سەربەرزین کە ڕێگەی ئازادییان بۆ ئێمە ڕووناککردەوە و لەسایەی ئەوانەوە خاوەن ئیرادەین".

دواتر ناسنامەی شەهیدەکە خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.