هێرشی درۆنی کرایەسەر سوەیدا: کەسێک کوژرا و حەوت کەسی تر بریندارن
لە هێرشێکی درۆنیی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریادا بۆ سەر شاری سوەیدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی تر برینداربوون.
لە هێرشێکی درۆنیی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریادا بۆ سەر شاری سوەیدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی تر برینداربوون.
هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا کە دوێنێ شەو هێرشیان کردەسەر شاری سوەیدا لە باشووری سووریا، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ـی تشرینی یەکەم بە درۆن هێرشیان کردەسەر ڕێی وەلغای باشووری شارەکە.
لە هێرشەکەدا گەنجێک بە ناوی هیلال مورشید گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی تریش برینداربوون.
سەرچاوەکان لە نەخۆشخانەی سوەیدا ڕایانگەیاند، کە مورشید بە سەختی برینداربووبوو و سەرەڕای هەوڵێکی زۆریش نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکرێت. باس لەوەش کرا، کە دوای وەرگرتنی چارەسەر، حەوت بریندارەکە ڕەوانەی گوندی سەڵا کراون.