فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ئامانجگرتنی خاڵێكی ده‌روازه‌ی دێرحافر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی کاتیی سووریا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووه:
"کاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ده‌روازه‌ی دێرحافر ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی ڕاسته‌وخۆی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژیی سه‌ر به گروپه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق بووه‌وه.
ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه بووه هۆی برینداربوونی چوار له ئه‌ندامانمان له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركی خۆیاندا بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و دابینكردنی ئاسایشی ده‌روازه‌كه بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و كاڵاكان.
ئێمه له فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ – هه‌رێمی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییه تاوانكارییه ده‌كه‌ین كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كانمان و جارێكی تر ڕێبازی ئه‌م گروپانه بۆ تێكدانی ئاسایش و ئامانجگرتنی هێزه‌كانمان ده‌رده‌خات، كه هه‌موو توانایه‌كیان بۆ پاراستنی دانیشتووانی ناوچه‌كه خستۆته‌گه‌ڕ.
له هه‌مان كاتدا جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م جۆره هێرشه ترسنۆكانه‌یه ساردمان ناكاته‌وه له به‌جێهێنانی ئه‌ركی نیشتمانی و مرۆیی خۆمان له به‌رگریكردن له گه‌له‌كه‌مان و دابینكردنی ئاسایشیان، و به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن به هه‌موو توانامانه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك كه هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كانمان بدات.
هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كانمان ده‌خوازین، سه‌ربه‌رزی و شكۆ بۆ هێزه‌كانمان كه به‌رده‌وامن له به‌رگریكردن له به‌هاكانی ئازادی و ئاسایش."