هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا بۆردومانی دێر حافریان کرد

گرووپە چەکدارەکانی سەر بە هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا جارێکی دیکە بە درۆن هێرشیان کردە سەر هەرێمی دێرحافر. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک بریندار بوو.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە فەرماندەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بەدەست کەوتووە، هێرشەکە بە درۆن ئەنجامدراوە.

ڕاگەیەندراوە لەئەنجامی هێرشەکەدا هاوڵاتییەک لە نزیک دەروازەی دێرحافر، لە نێوان کانتۆنی تەبقە و حەلەب بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا لەم دواییانەدا هێرشەکانیان زیاد کردووە. شەوی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە گوندی ئوم تینای لە دژی خەڵکی مەدەنی کۆمەڵکوژیی ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٨ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٣کەسی دیکەش برینداربوون.