کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە، رۆهلات عەفرین، فەرماندە لە یەپەژە و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی ڕاگوزەری دیمەشق و وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەر ئەسعەد شەیبانی بە کۆتا هات و گفتوگۆ لە بارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ١٠ـی ئادار و بارودۆخی حەلەب کرا.
سەرچاوە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکەوە ڕایانگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنییەتی پێکهێنانی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەی ١٠ـی ئادار لە نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتی و بارودۆخی حەلەب کراوە.
ئەم هەنگاوە دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێ ٦ـی تشرینی یەکەم دێت، کە تێیدا مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، ڕۆهلات عەفرین، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، غەسان یوسف، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات و عەبد حامد هامش، سەرۆکی پارتی سووریای سەربەخۆ، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) کە سەرکردایەتی شاندێکی هاوپەیمانی نێونەتەوەییان دەکرد، کۆبوونەوە.