کۆبوونەوەی شاندی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و حکومەتی ڕاگوزەر دەستی پێکرد

شاندێکی باڵای ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتنە دیمەشق، بۆ جێبەجێ کردنی خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی ١٠ـی ئادار لەگەڵ ئەحمەد شەرع و شەیبانی لە کۆبوونەوەدان.

بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە، رۆهلات عەفرین، فەرماندە لە یەپەژە و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان، شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی ١٠ـی ئادار گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شەیبانی کۆبوونەوە.

کەمێک پێش ئێستا، شاندەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ـی ئادار کە لە نێوان فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و حکومەتی کاتی دیمەشق، گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

شاندەکە پێدێت لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە، ڕۆهلات عەفرین، فەرماندە لە یەپەژە و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتی دیمەشق و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی دیمەشق لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدان.