کۆنگرەی ستار پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی شەرمەزار کرد
کۆنگرەی ستار پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی شەرمەزار کرد و پشتیوانی لە ڕێپێوانی 'بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین' کرد کە لە باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوە دەچێت.
کۆنگرەی ستار پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی شەرمەزار کرد و پشتیوانی لە ڕێپێوانی 'بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین' کرد کە لە باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوە دەچێت.
کوردیناسیونی کۆنگرەی ستاری شاری قامیشلۆ، وێڕای ئیدانەکردنی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم، پشتیوانی خۆی لە ڕێپێوانی "بە هیواوە بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" ڕاگەیاند کە لەلایەن بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)وە لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستیپێکردبوو، بەیاننامەکە لەلایەن مامۆستا ئیسمەهان سەعدۆ لە بەردەم ناوەندی کولتووری و هونەری محەمەد شێخۆ خوێندرایەوە.
لە کاتی خوێندنەوەی راگەیەندراوەکەدا ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ستاری قامیشلۆ ئامادەبوون و وێنەکانی رێبەر ئاپۆ و ئاڵاکانی کۆنگرەی ستاریان بەرزکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"بە ناوی ئەنجومەنی کۆنگرەی ستاری قامیشلۆ، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە دەکەین. ئەم پیلانگێڕییە تەنیا دژی کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ نەبوو، بەڵکو دژی هەموو مرۆڤایەتی بە تایبەت گەلی کورد ئەنجامدرا. چونکە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تەنیا بۆ گەلی کورد نییە، بەڵکو بۆ مافەکانی هەموو مرۆڤایەتی و بەتایبەتی ژنانی جیهانە.
ئەگەر بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا بڵاوببێتەوە، یەکسانی، دیموکراسی، عەشق، ژیانی ئازاد، زانست و ئازادی گەشە دەکات و ژنانیش لە زنجیری کۆیلایەتی ڕزگاریان دەبێت. ئەمەش دژی بەرژەوەندی سیستمە دەسەڵاتدارەکان و پیاوسالارییە.
ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٧ساڵە لە چوار دیواری زیندانی ئیمراڵیدا بە دیل گیراوە؛ بەڵام هەر پەیام و نامەیەک کە لەلایەن بەڕێزیەوە نووسرابێت بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئازادی و ژیانی ئازاد بووە و هەنگاوی گرنگی بەرەو ئاشتی و دیموکراسی ناوە. بەڵام تا ئەمڕۆش نە دەوڵەتی فاشیستی تورک و نە حکومەتە نێونەتەوەییەکان بچوکترین هەنگاویان بەرەو ئاشتی نەناوە.
ئێمەی ژنان کە لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئاوی ژیانمان خواردووەتەوە، تا دوا هەناسە بەدوای ئەو خەون و ئارمانجەدا دەگەڕێین، تاکو رێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت ئێمە درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین.
جارێکی تر دەڵێین؛ ئێمە لەسەر ڕێگای ڕێبەر ئاپۆ کە بیر و فەلسەفەی مرۆڤایەتی و ئاشتییە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین، تاکو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت ئێمە هەرگیز ئازاد نابین.
هەروەها پشتیوانی خۆمان بۆ ڕێپێوانی بزووتنەوەی ژنانی ئازادی باکوری کوردستان(تەژەئا) ڕادەگەیەنین.
دوای خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوەکە، دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بمرێ کۆیلایەتی" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز کرایەوە.
پاشان داوا لە خەڵک کرا کە بەشداری ڕێپێوانی ٩ی تشرینی یەکەم بکەن، کە بۆ ئیدانەکردنی ٢٧ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر سەرێکانی و گرێسپی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، بەڕێوەدەچێت.