لە دێرک ڕێپێوانێک بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا
سەدان دانیشتووی شارەکانی گەرکی لەگێ و چلاغا و تەل کۆچەر، بە ڕێپێوانێک داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
سەدان دانیشتووی شارەکانی گەرکی لەگێ و چلاغا و تەل کۆچەر، بە ڕێپێوانێک داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
سەدان دانیشتووی شارەکانی گەرکی لەگێ و چلاغا و تەل کۆچەر، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانێکیان لە شاری دێرک ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لە گەڕەکی ئازادی دەستی پێ کرد، وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و پانکارتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" هەڵگیرا، هەروەها درووشمیان بۆ ئازادیی جەستەیی بەرزکردەوە.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، گۆڕا بۆ گردبوونەوە. لەوێ هاوسەرۆکی شارەوانی گەلی دێرک، جوان حەسەن قسەی کرد، ڕایگەیاند ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەر کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە، گوتی: "پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک، باشترین ڕێبازە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیان".
بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، ناریشان بەرەکەت، جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "ئیتر ئەمە دۆزێکی سیاسی نییە، بەڵکو دۆزێکی مرۆڤانە و کۆمەڵایەتییە کە پەیوەستە بە ئایندەی هەرێمەکەوە".