لە عەفرین ٢ کەس ڕفێندران
لە گوندی گاوەندای عەفرینی داگیرکراو، دوو هاوڵاتی لەلایەن چەتەکانی "ئەحرار ئەلشەرقیە"ـی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە ڕفێندران.
لە گوندی گاوەندای عەفرینی داگیرکراو، دوو هاوڵاتی لەلایەن چەتەکانی "ئەحرار ئەلشەرقیە"ـی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە ڕفێندران.
لە گوندی گاوەندای عەفرینی داگیرکراو، دوو هاوڵاتی لەلایەن چەتەکانی "ئەحرار ئەلشەرقیە"ـی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە ڕفێندران. زانراوە، هەردوو هاوڵاتییەکە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە حەلەبەوە ڕوویانکردووەتە عەفرین، چەتەکان ئەشکەنجەیانداون و ڕفاندوویانن.
کەسە ڕفێندراوەکان بریتیین لە: ڕەشید سەیدۆ بەکر (ئەبو فەرحان) و کوڕەزاکەی بەناوی عەگید بەکر کە خەڵکی گوندی گاوەندای سەر بە ڕاجۆن لە عەفرین.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەتەکان کاتژمێر ١٢:٠٠ پاش نیوەشەوی دوێنێ، بە ٤ ئۆتۆمبیل هاتوون، هەردوو هاوڵاتییەکەیان ئەشکەنجەداوە و لەژێر هەڕەشەی چەکدا ڕفاندوویانن. هەروەها چەتەکان ئۆتۆمبیلەکەی عەگید بەکریان دزی و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.