ئاژانسی هەواڵیی هاوار (ئانها) دیمەنی کردوەیەکی دڕندەیی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکی لە عەفرین بڵاوکردەوە، لە دیمەنەکەدا دڕندەیی چەتەکان بەرامبەر گۆڕستانەکان دەردەکەوێت کە وەک یەکێک لە شوێنە پیرۆزەکانی کۆمەڵگە دادەنرێت.
بەشێک لەو گۆڕستانە بەمەبەستی بازرگانی لەلایەن کۆمەڵەیەک بەناوی برایەتی کوەیت، کامپێکیان بە ناوی 'نانی خێر' لەسەر بونیاد نراوە، دواتریش مزگەوتێک لەسەری دروستکراوە و گۆڕستانەکەیان گۆڕیوە بە یەکەی نیشتەجێبوون.
لەو دیمەنانەکەدا دەردەکەوێت گۆڕستان و گۆڕی شەهیدەکان تێکدراون، یەکێک لە گۆڕەکان کە تێکدراوە، گۆڕی شەهید ئاڤێستا خابوورە لە چوارڕێیانی گوندی کەفرشەیلی ناوەندی شاری عەفرین. هەروەها یەکێکی تر لەو گۆڕستانانەی لەناوبراوە گۆڕستانی شەهید ڕەفیقە لە گوندی مەتینای سەربە شەرایە.