لە لازقیە گرووپێک چەکداری نەناسراو ژنێکی ڕۆژنامەنووس و باوکی گولـلەباران کرد

لە گوندی دەمسەرخۆی شاری لازقیە گرووپێکی چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس بەتول عەلی و باوکی، گولـلەبارانیان کردوون.

شەوی ڕابردوو گرووپێک چەکداری نەناسراو لەسەر ڕێگای موتحەلق شیمالی لە هەرێمی دەمسەرخۆیی شاری لازقیە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسی سووری بەتول عەلی و سەمیر عەلی باوکی، گولـلەبارانیانکردن. 

بەپێی زانیارییەکان، گرووپە چەکدارە نەناسراوەکان بە چوار ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس بەتول عەلی لەسەر ڕێگای موتحەلق شیمالی و خۆی و باوکیان گولـلەبارانکردووە و هەڵهاتوون. 

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەداوە ڕۆژنامەنووسەکە و باوکی بە سەختی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سەید" کراون و نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجام دراوە. 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەو ڕووداوە بڵاو نەکردۆتەوە.