لە ڕەقە ٧ چەتەی داعش دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕەقەدا ٧ چەتەی داعش دەستگیرکراون.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕەقەدا ٧ چەتەی داعش دەستگیرکراون.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند لە کانتۆنی ڕەقە هێزەکانیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بێ هەڵوەشانەوەی شانەی چەتەکانی داعش کردووە.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٧ چەتەی داعش بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و خراپەکاری دەستگیرکران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە؛ ئەم ئۆپەراسیۆنە وەک بەشێک لە هەوڵدانە بەردەوامەکانی هێزەکانمان بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش، ئارامی و چاودێریکردنی پاشماوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و ڕێگریکردن لە هەوڵەکانیان بۆ زیندووبوونەوەیان لە ناوچەکەدا ئەنجامدراوە."