لە سوەیدا بە ڕووداوێکی نەخوازراو دوو ژن گیان لە دەستدەدات
بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراوە، کە لە ئەنجامی دەستکاریکردنی تفەنگ کەوتەوە، لە شاری سوەید دایک و کچێک بە بەرکەوتنی گولـلە گیانیان لە دەست دەدات.
بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراوە، کە لە ئەنجامی دەستکاریکردنی تفەنگ کەوتەوە، لە شاری سوەید دایک و کچێک بە بەرکەوتنی گولـلە گیانیان لە دەست دەدات.
بە گوێرەی میدیاکانی سووریا، ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە، کچی بچووکی خێزانێک یاری بە تفەنگێک کردووە، لەو کاتەی دایکی کچەکە بە ناوی عەیدا کەمال لە هەوڵی لێوەرگرتنی تفەنگەکە بووە لە کچکەی، بە هەڵە سێ فیشەک دەردەچێت و بەر دایکەکە و کچێکی دیکەی بەناوی شروق خالد نەعیم دەکەوێت.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، شروق (١٨) دەستبەجێ گیان لە دەست دەدات، بەڵام عەیدا (٥٠)، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆ سەختی برینەکەیەوە گیان لە دەست دەدات.