لە تل کۆچەر چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا

لە تل کۆچەر لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی قەسەدە و هاوپەیمانی نێونەتەوەییدا چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا.

ڕاگەیاندراوی قەسەدە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکان سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕایگەیاندوێک ئاشکرای کرد لە شاری تل کۆچەری کانتۆنی جزیر ئەندامێکی چەتەکانی داعشیان دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی (تۆڵ)، گرێدراوی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە ٢٢ی ئایار بە بەشداریی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەمنییان ئەنجامدا. ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە دەستگیرکردنی ئەندامێکی چەتەکانی داعش بوو لە ناوچەی تل کۆچەر.

ئۆپەراسیۆنەکە دوای بەدواداچوون بۆ ئەندامێکی چەتەکانی داعش بە ناوی وەداح موراد تێسان (وەداح) لە شارۆچکەی تل کۆچەر دەستیپێکرد. پاش بەدەست هێنانی زانیاری ورد، هێزەکانمان گەمارۆی شوێنەکەیاندا و ناو براویان دەستگیر کرد."

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە وەداح موراد چەتەی داعش دانی بەوەدا ناوە کە چالاکییەکانی لە بواری پڕوپاگەندە و ڕاگەیاندندا ئەنجامداوە و زۆرێک ئەکاونتی تێلێگرامی تایبەت بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی بەکار هێناوە و لە ڕێگەی ئەوانەوە پڕوپاگەندە و بڵاوکراوەکانی بیرۆکەی داعشی بڵاو کردووتەوە. هەروەها داوای لە گەنجان کردووە بچنە ناو داعشەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هێزەکانمان دووپاتی دەکەنەوە کە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیان لەدژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوام دەبن هەتا سەرجەم سەرچاوە ئابووری و فکرییەکانیان بنبڕ دەکەن و ئاسایش و ئارامی دەگەڕێتەوە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا."