لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئیدلیبدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە
بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەفەرتەخاریمی ئیدلیب تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەفەرتەخاریمی ئیدلیب تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەفەرتەخاریمی ئیدلیب تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون. بەهۆی تەقینەوەکەوە زیانێکی ماددی بەر خانوو و باڵەخانەکانی نزیک ڕووداوەکە کەوتووە.
ڕوانگی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) لە بارەی تەقینەوەکەوە ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە کۆگایەکی تەقەمەنی گرووپێکی چەکدارییدا ڕوویداوە، کە لە ناو شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییاندا بووە.