فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە هێرشەکانی هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە چەتەکانی هەتەشە ماوەیەکە قەدەغەی هاتووچۆ و گەمارۆی سەربازی بەسەر ئەو دوو گەڕەکەدا دەسەپێنن و ئاماژەش بەوەکراوە ئەمە لە ئەخلاق و یاسا مرۆییەکاندا جێگەی نابێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە خەڵکی هەردوو گەڕەکەکە لە دژی چەتەکانی داعش بەرخۆدانێکی بێهاوتایان ئەنجام داوە و گوترا: "وەک بریندارانی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەم هێرشانە کە لە ٦ی تشرینی یەکەم لە بەرانبەر خەڵەکە بەرخۆدەرەکەمان لە گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود ئەنجام درا، شەرمەزار دەکەین. پێویستە هەمووکەسێک بزانێت خەڵەکەمان بە تەنها نییە.
بێگومان دەبێت دەستبەجێ هێرشەکان لەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی ڕابگیرێن، ئەو چەتانەی لە دەوربەری هەردوو گەڕەکەکە جێگیرکراون بکشێنرێنەوە و ڕێگە داخراوەکانیش بکرێنەوە. هەروەها مافی هیچ کەسێک نییە جارێکی دیکە هەرێمەکانمان بگۆڕن بۆ گۆڕەپانی شەڕ و هێرشە توندڕەوییە جیهادییەکان."
ڕاگەیاندراوەکە بەم پەیامە کۆتایی هات: "بە هەموو کەسێکی ڕادەگەیەنین وەک بریندارانی شەڕ، بۆ ئازادی گەلانی هەرێمەکە باجی قورسمان داوە، لەمەودوا بۆ پاراستنی خاک و خەڵکەکەمان چی لە دەستمان بێت بێگومان ئەنجامی دەدەین."