قەسەدە: لە دێرەزوور شەڕڤانێکمان برینداربوو

لە گوندەواری دێرەزوور مینێک کە چەتەکانی داعش دایاننابوو، بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی قەسەدەدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا شەڕڤانێک برینداربوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای کرد کە لە گوندی مەحمیدەی ڕۆژئاوای دێرەزوور مینێک چەتەکانی داعش دایاننابوو، بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی هێزەکانیاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا شەڕڤانێکیان برینداربووە. بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، شەڕڤانەکەی قەسەدە بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

هەروەها جەخت دەکاتەوە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردووە.