شاندی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و پارێزەرانی فەرەنسی، سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد
شاندی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و پارێزەرانی فەرەنسی، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد.
شاندی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و پارێزەرانی فەرەنسی، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد.
شاندەکە لە پەرلەمانتارانی ئەوروپا و پارێزەر و ئەندامانی ڕێکخراوی "پارێزەرانی بێسنوور"ـی ناحکومیی فەرەنسا (ASF)، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد.
هاوسەرۆکی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئیلهام ئەحمەد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی فەرمانگەکە خالید ئیبراهیم، پێشوازییان لە شاندەکە کرد.
ناوی ئەندامانی شاندەکە:
_ مونیر ساتۆری: ئەندامی فەرەنسیی پەرلەمانی ئەوروپا، سەرۆکی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ، پارێزەری نووسینگەی یاسایی پاریس.
_ئێمێلی مۆرینۆ: سەرۆکی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی، ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی پارێزەرانی فەرەنسا.
_ فابیان سەڤران: سەرۆکی کۆمەڵەی (Fraternité Générale)
_ ماری دۆس: پارێزەری نووسینگەی یاسایی پاریس، ئەندامی (ASF).
_ ماتیۆ یاگارد: پارێزەری نووسینگەی یاسایی پاریس، نوێنەری (ASF).
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن لەسەر ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە بواری یاسایی و مافەکانی مرۆڤەوە هەڵسەنگاندیان کرد، دەرفەتەکانی هاوکارییان لە ئایندەدا، تاوتوێ کرد.