سۆهر: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سووریا ١٣کەس کوژران
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سووریا لایەنی کەم ١٣ کەس بە هۆکاری جیاواز کوژراون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سووریا لایەنی کەم ١٣ کەس بە هۆکاری جیاواز کوژراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی سۆهر ئاماژەی بەوەکراوە؛ لە بیابانی سووریادا دوو گەنج بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیان لە دەستداوە، لە باکووری ئیدلب بەهۆی شەڕوپێکدانەوە گەنجێک کوژراوە، لە دارا گروپێکی چەکداری نەناسراو گەنجێکیان کوشت، هەروەها لە دێرەزۆر دوو بازرگانی چەک کوژران.
لە دێژەدا سۆهر ئاماژەی بەوەدا؛ لە ڕەقە تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە کە نیشانەی ئەشکەنجەدانی لەسەرە، هەروەها لە دێرەزۆر و دارا لە ڕووداوی جیاوازدا دوو گەنج کوژراون.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی سۆهردا هاتووە: "لە گوندەوارانی جەبلی لازقیە گروپێکی چەکدای نەناسراو دوو مەدەنی عەلەوییان کوشتووە، لە دێرەزۆریش تەرمی ئەندامێکی وەزارەتی بەرگری دەسەڵاتی دیمەشق دۆزرایەوە و لە حومسیش لە ئەنجامی هێرشێک لە دژی ناوەندی توێژینەوەی زانستییدا ئەندازیارێک کوژرا."