سەرکردەیەکی تێوەگلاو لە کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدا لە لایەن حکومەتی کاتیی سووریاوە خەڵات کرا

وەزارەتی بەرگریی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خەڵاتکردنی چەتەیەکی گروپە چەکدارەکان بە ناوی "ئەبو عەزاب"ـی بڵاوکردەوە، کە تۆمەتبارە بە ئاوارەکردنی دانیشتووان و سوتاندنی ماڵەکانیان لە گوندەوارەکانی سوەیدا.

گرتە ڤیدیۆییەکان کە لەلایەن پەیجەکانی وەزارەتی بەرگرییەوە حکومەتی کاتیی بڵاوکراونەتەوە، دەریانخستووە کە فیرقەی ٦٠ـی سەر بە هێزەکانی حکومەتی کاتی، کەسێکی بەناوی ئەبو سەیف ئیسلام حەديدی هاشمی، ناسراو بە "ئەبو عەزاب" خەڵات کردووە، تەنها چەند هەفتەیەک دوای دەرکەوتنی لە ڤیدیۆیەکدا کە داگیرکرکاریی لە سوەیدا ئەنجامدەدات.   

ئەو ڤیدیۆیەی کە "ئەبو عەزاب" لە ١٩ـی تەمموزدا بڵاویکردەوە، کۆنترۆڵکردنی گوندەکێکی لە لایەن چەتەکانەوە پشتڕاست دەکردەوە و خۆی وەک وتەبێژی فەرمی هێزەکان ناساند و هەڕەشەی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی دەکرد. لە ماوەی ئەو هەڵمەتەدا، خۆی سەرپەرشتی ئاوارەکردنی دانیشتووان و تاڵانکردن و سوتاندنی ماڵەکانی گوندەکانیی دەکرد.

 سەرەڕای ئەوەی حکومەتی کاتی لە سەرەتای ڕووداوەکانەوە بەردەوام خۆی لە بەرپرسیارێتی دزیوەتەوە و ئەوەی ڕوودەدات وەک "ناکۆکییەکی ناوخۆیی نێوان دروزەکان و هۆەکان" ناوزەندی کردووە و وتوویەتی کە ڕۆڵی نێوەندگیری دەبینێت، بەڵام خەڵاتکردنی ئەو چەکدارانە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە پێچەوانەی ئەمە دەسەلمێنێت، و دەریدەخات کە ئەم هێزانە لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سوپا و "ئاسایشی گشتی"دا جوڵەیان کردووە.