تەقینەوەیەک لە گەڕەکی ئەشرەفییە ڕوویدا
لە گەڕەکی ئەشەرەفییەی کوردنشینی حەلەب، تەقینەوەیەک لە نزیک خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ڕوویدا.
لە گەڕەکی ئەشەرەفییەی کوردنشینی حەلەب، تەقینەوەیەک لە نزیک خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ڕوویدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دیاریکراوی لە کاتژمێر ٠٨:٠٥دا تەقینەوەیەک لە ناو پارکی تارق بن زیادی ئەشرەفییە ڕوویدا کە ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا لە چوارچێوەی گەمارۆدانی گەرەکەکەدا گۆڕیویانە بۆ سەربازگە.
بە گوێرەی ئاژانسی ئانها، تەقینەوەکە نزیک خاڵێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ڕوویداوە کە لە پارکەکەدا جێگیرکراون.
بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە، زیانی ماددی بەر باڵەخانەی نەخۆشخانەی عوسمان و چەند باڵەخانەیەکی دیکەی نزیک جێگەی تەقینەوەکە کەوتووە. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی لە تەقینەوەکە نەکەوتووەتەوە.