تەرمی شەڕڤانی قەسەدە زنار کۆبانێ بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە زنار کۆبانێ کە ١٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە قەراریشکی کۆبانێ شەهیدبوو، بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) زنار کۆبانێ (شێخۆ جمۆ) کە ١٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە قەراریشکی کۆبانێ شەهیدبوو، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکسپێردرا.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی پەیەدەی کانتۆنی فورات، بێریڤان ئیسماعیل سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید زنار کۆبانێ کرد. ڕایگەیاند شەهید زنار بێ دوودڵی تا دواسات تێکۆشاوە، گوتی: "شەڕڤانانمان بۆ پاراستنی خاکەکەیان تا دوا سات تێکۆشان دەکەن. سەربەرزین بە شەهیدانمان. بەڵێن دەدەین بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان".

ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازیی کۆبانێ، محەمەد عوسۆ جەختی کردەوە لەسەر درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و بەدیهێنانی خەونەکانیان، گوتی: "بەڵێنمان بۆ گیانی شەهیدان نوێ دەکەینەوە، تا کۆتایی بەرامبەر دوژمن تێدەکۆشین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین".

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

تەرمی شەهید زنار بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا.