ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە تل تەمر تەرمی دوو شەهید بەخاکسپێردرا
بە مەراسیمێکی شایستە لە تل تەمر تەرمی هەردوو شەهیدی شەڕڤانی قەسەدە و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سپاردەی خاک کران. -
ناسنامەی ٣شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ راگەیەندرا
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناسنامەی ٣ ئەندامی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی بۆمبڕێژکراوی شانەکانی چەتەکانی داعش لەسەر ڕێگای ڕەقە – حەسەکە شەهید بوون. -
لە شاری ڕمێلان کۆبوونەوەی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری ڕمێلان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. -
ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی گۆڕینەوەی دیلەکان لە حەلەب دەستیپێدەکاتەوە
سەرچاوەکانی ئەنجومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەب ئاماژەی بەوەدا قۆناغی دووەمی گۆڕینەوە دیلەکان لە نێوان ئەنجومەنەکە و دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەستپێدەکاتەوە کە لە ٢٨ی ئایاردا ئاستەنگی بۆ درووستکرا. -
لە سووریا لەماوەی شەو و ڕۆژێکدا ١٨ کەس کوژراون
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سووریا لانیکەم ١٨ کەس کوژراون. -
لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەمپی هۆڵ چەتەکی داعش دەستگیر کرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی (تۆڵ) لە ٣١ی ئایار ئۆپەراسیۆنێکی لە کەمپی هۆڵ ئەنجام دا و چەتەکی داعشی دەستگیر کرد. -
ڕێگەی دەربازبوونی سووریا لە قەیرانەکان تەنها دیموکراتیکبوونە
نموونەی خۆبەڕێوەبەری یان سیستمی دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ سووریا چانس و دەرفەتێکی مەزنە. زۆرێک لە بازنەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەم سیستەمە وەک ڕێگەی چارەسەری نیشان دەدەن. دەبێت ڕژێمی نوێی سووریا ئەم دەرفەتە لە دەستنەدات. -
شاندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی دیمەشق بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
شاندی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شاندی حکومەتی دیمەشق سەبارەت بە وتووێژەکانیان لەسەر پرسە جیاوازەکان لەسەر چەند پرسێک گەیشتنە ڕێککەوتن. دوای کۆبوونەوەکە بەیاننامە هاوبەشیان بڵاوکردەوە. -
لە ئەنجامی هێرشێکی داعشدا ٣ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوون
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند؛ لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعشدا ٣ لە ئەندامانیان شەهید بوون.فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند؛ لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعشدا ٣ لە -
کۆبوونەوەی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دیمەشق کۆتایی هات
کۆبوونەوەی شاندی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەسەڵاتدارانی دیمەشق لە دیمەشق کۆتایی هات. -
شێردوان له گەڵ ئیلهام ئەحمەد کۆبووەوه و سەردانی کەمپی ڕۆژی کرد
مارتین شیردوان هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژئاوا لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیداری کرد. -
شاندی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق کۆبوویەوە
بە مەبەستی گفتوگۆکردنی لەسەر ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی ١٠ـی ئادار لە نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەگەڵ شاندێکی دەسەڵاتی دیمەشق کۆبوویەوە. -
لە شاری ڕەقە بۆ شەهید بروسک کۆبانێ پرسە دانرا
لە شاری ڕەقە بۆ شەڕڤانی قەسەدە بروسک کۆبانێ پرسە دانرا و دانیشتووانی شارەکەش سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهید کرد. -
قەسەدە، مەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار کۆبوونەوە
نوێنەرانی قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری و ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکانی هاوکاری دژی داعش ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ دیمەشق واژۆ کرد و کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانسی نەتەوەیی تاوتوێ کرا. -
شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری گەیشتنە دیمەشق
شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی دیمەشقدا ڕۆشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا. -
لە تل تەمر بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان ئەنجام درا
گەلانی شارەکانی تل تەمر و زرگان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی بەرفراوانیان ئەنجام دا. -
لە سووریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەشت کەس کوژراون
سۆهر ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە سووریادا لانیکەم هەشت کەس بە ڕووداوی جۆراوجۆر کوژراون. -
هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەورووپا و شاندێکی هاوڕێی سەردانی کۆبانێ و ڕەقەیان کرد
هاوسەرۆکی گروپی چەپی پەرلەمانی ئەورووپا مارتین شیردەوان و شاندێکی هاوڕێی لەچوارچێوەی سەردانەکانییدا بۆ هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا سەردانی کۆبانێ و ڕەقەیان کرد. -
شاندی ئەوروپا سەردانی کۆبانی کرد
شاندی ئەوروپا بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ناوچەکە و کێشە ئەمنییەکان و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی پەرەپێدانی پشتیوانی و هاوکاری مرۆیی، سەردانی کۆبانی_یان کرد. -
لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێپێوانی بەرفروان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا
لە شارەکانی قامیشلۆ، گرکێ لەگێ و حەسەکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی بەرفراوانی جەماوەری ڕێکخرا و جەخت لەوەکرایەوە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاونانی بنەڕەتییە بۆ پرۆسەی ئاشتی. -
ئاڵوگۆڕی دیلەکان ئەنجام نەدرا: دیمەشق ڕەتیکردەوە شەڕڤانانی یەپەژە ئازاد بکات
قۆناغی دووەمی ڕێککەوتننامەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان کە لەنێوان ئیدارەی دیمەشق و ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ئیمزاکرابوو بەهۆی ئازاد نەکردنی شەڕڤانانی یەپەژە دواخرا. -
مەراسیمی یادکردنەوە بۆ شەهید عەباس باران بەڕێوەچوو
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دربێسی کانتۆنی جزیرە بۆ یادی شەڕڤانی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) یاسین عەلی (عەباس باران) مەراسیمێکی یادکردنەوەی بەڕێوە برد. -
لە کۆبانێ گەریلای هەپەگە شەهید باران چیا بە مەراسیمێکی شکۆدار یاد کرایەوە
لە کۆبانێ گەریلای هەپەگە باران چیا (ئالان عەلی) کە لە زاپ شەهید بوو، بە مەڕاسیمێکی شکۆدار یاد کرایەوە. -
شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سەردانی دیمەشق دەکەن
ئەبو عومەر ئەل-ئیدلیبی فەرماندەی هێزەکانی باکووری دیموکراتیکی سەربە قەسەدە ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی (٣٠ ئایار) شاندێکی ڕۆژئاوا دەچنە دیمەشق. -
قەسەدە بە کوشتنی چەتەیەک ڕێگری لە پلانێکی داعش کرد
قەسەدە ڕێگری لە هەوڵێکی تیرۆریستی چەتەکانی داعش گرت لە دەشتایەکانی دێرەزۆر، لە هەجین بە ئۆپەراسیۆنێک چەتەیەکییان کوشتوت و دەست بەسەر تەقەمەنییەکانیشدا گیرا کە بۆ کاری تیرۆرستی ئامادە کرابوون.