ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
زەهریبان حسێن: هیچ کاتێک دەست لە هزر و ئیرادەمان هەڵناگرین
زەهریبان حسێن یادی ٣ ژنی کردەوە کە لە گوندی هەلنجی کۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران و رایگەیاند، کۆمەڵکوژی و هێرشەکان ناتوانن لە هزر و ئیرادەیان بیانگەڕێننەوە. -
دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی بنکەى سەربازیی نوێ دروست دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ناسرییەی گرێ سپی بە زۆر بە هاووڵاتییەکانی چۆڵ دەکات و بنکەی سەربازیی نوێی تیادا دروست دەکات. -
بنەماڵەى شەهید مەلسا: رۆژ رۆژی گریان نییە و رۆژ رۆژی گەورەکردنی تێکۆشانە
دایک و باوکی شەهید مەلسا دێرک رایانگەیاند، مەلسا لە چیا ئازادەکانی کوردستان بەرەنگاری و بەرخودانی کرد و شەهید بوو. ئەگەر رۆڵەکانمان شەهید دەبن با لە تێکۆشان لە دژی دوژمن دا شەهید ببن نەک لە شەڕی براکوژیدا. -
دەوڵەتی توورکی داگیرکەر شەهبا و تل رەفعەت بۆردومان دەکات
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆەوە دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی شەهبا و تل رەفعەت. -
تەرمی شەهید یەپەگە بروسک لە دربێسی بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی یەپەگە حسێن شێخۆ (بروسک) لە گۆڕستانی شەهید رۆستەم جوودی لە گوندی بەرکەڤرێ بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گرێ سپیان تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی گرێ سپیان تۆپباران کرد. -
لە دێرەزۆر قەسەدە ١٧ داعشی دەستگیرکرد
یەکینەکانی دژە تیرۆری سەر بە هێزەکانی سوریای دیوکراتیک (یات – قەسەدە) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر، ١٧ چەتەی داعش دەستگیرکرد. -
قەسەدە هێرشی سەر گرێ سپی تێکشکاند
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) وڵامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندەکانی گرێ سپی دایەوە و گورزی گەورەی لە داگیرکەراندا. -
گرێ سپی بۆردومانکرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی رۆژئاوای گرێ سپی بۆردومان کرد. -
قەسەدە: ٤ چەتەی داعش دەستگیرکران کە لە کامپی هول کۆمەڵکوژییان دەکرد
قەسەدە رایگەیاند، ٤ چەتەی داعشیان دەستگیرکردووە، کە لە کامپی هول کۆمەڵکوژییان دەکرد. -
بەڕێوەبەری خۆسەری بەهۆی بڵاوکردنەوەی قین و نەفرەتەوە، کەناڵی کوردستان٢٤ی سزادا
نوسینگەی راگەیاندن و چاپەمەنی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی ئەوەی 'لەنێوان گەلی کورددا نەفرەت و قین بڵاودەکاتەوە' بەڵگەنامەی رێگەپێدانی کەناڵی کوردستان٢٤ی هەڵوەشاندەوە. -
'کوشتنی دەنیز تۆڵەی تورکە لەبەرانبەر شکستیان لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین'
کۆنگرەی ستاری هەرێمی حەسەکە رایگەیاند کە ئامانجی هێرشەکانی دژی ناوەندی هەدەپە، تۆڵەی تێکچوونی داگیرکەری تورکە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و ئامانجی دەنیز پیراز شکاندنی ئیرادەی ژنی کوردە. -
هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ١١ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، لە نێوان ٦ بۆ ١٥ی حوزەیراندا لە چالاکییەکانیاندا لە دژی هێزەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ١١ داگیرکەر کوژراون و ١٣ داگیرکەری تریش بریندار بوون. -
گەنجانی شۆڕشگێڕ سڵاویان لە بەرخودانی گەریلا کرد
ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە سوریا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر باشووری کوردستان لە قەرەچۆخان بە رێکخستنی رێپێوانێکی بە مەشخەڵ ئیدانە کرد و سڵاویان لە بەرخودانی گەریلا کرد. -
گوتەبێژی یەپەگە: هیچ پەیوەندیەکمان بە هێرشەکەی عەفرینەوە نییە
نوری مەحمود گوتەبێژی یەپەگە رایگەیاند، هیچ پەیوەندیان بە هێرش سەر نەخۆشخانەی ناوەندی عەفرینەوە نییە. -
بانگەوازی دایکانی گەریلا بۆ پەدەکە: ئیدی بەسە
دایکانی گەریلا لە قامیشلۆ بەشداری "رێپێوانی شکۆ لە دژی داگیرکەری و خیانەت" بوون و بانگەوازی "ئیدی بەسە پەدەکە، دەست لە رۆڵەکانمان هەڵگرە" بڵاوکردەوە. -
لە کۆبانێ بە هەزاران کەس لەدژی داگیرکەری رێپێوانیان ئەنجامدا
دوای 'رێپێوانی شکۆ' لە قامشلۆ کە بە بەشداری ٥٠ هەزار کەس ئەنجامدرا، لە کۆبانیش بە هەزاران کەس لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک و پەدەکە رێپێوانیان ئەنجامدا. -
دەوڵەتی تورک تەل رەفعەتی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەی تەل رەفعەتی شەهبای تۆپباران کرد. -
لە هێرشێکدا لە عەفرین ٧ کەس کوژران
لە ناوەندی شاری عەفرین هێرشێک روویدا. بەپێی زانیارییەکان لەو هێرشەدا ٧ کەس کوژراون و ١٤ کەسی تریش بریندار بوون. -
ئەنجومەنی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستی بە یەکەمین کۆنگرەی خۆی کرد
ئەنجومەنی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە هۆڵی زانکۆی رۆژئاوا لە قامشلۆ دەستی بە یەکەمین کۆنگرەی خۆی کرد. -
دەوڵەتی تورک عەین عیسای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێک و کامپی کۆچبەرانی عەین عیسای تۆپباران کرد. -
بە هەزاران کەس بەشداریان لە میتینگی 'رێپێوانی شکۆ' لەدژی داگیرکەری و خیانەت کرد
لە کانتۆنی قامشلۆی سەر بە هەرێمی جزیر بە بەشداری هەزاران کەس، میتینگی 'رێپێوانی شکۆ' لەدژی داگیرکەری و خیانەت بەڕێوەچوو. -
پەیەدە: کردەوەکانی پەدەکە لە خزمەتی دوژمندایە
پەیەدە لەبارەی گرتنی دوو ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی پارتەکەیان و نوینەری بەرێوەبەری خۆسەر لە باشوری کوردستان لەلایەن پەدەکەوە رایگەیاند، ئەو هەڵوێستە بەپێی هیواکانی گەلەکەمان نییە و لە بەرژەوەندی و خزمەتی دوژمندایە." -
قەسەدە هەواڵێکی وەزارەتی بەرگری تورکی رەتکردەوە
قەسەدە لەبارەی هەواڵێکی وەزارەتی بەرگری تورک لەبارەی ئەوەی گوایە هێزەکانی قەسەدە لە سەرێکانی و باب چالاکیان ئەنجامداوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئەو زانیاریانە راست نین." -
یەپەگە شانەیەکی چەتەکانی داعشی دەستگیرکرد
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە رایگەیاند، هێزەکانیان شانەیەکی چەتەکانی داعشیان دەستگیرکردووە کە میت ئەندامانی شانەکەی پەروەردە کردووە.